
موسەننا ئەلعەزاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندید لە لیستی هاوپەیمانی عەزم
ئاڤا نیوز
هێرشێکی چەکداری لە ناوچەی یوسفیەی بەغدا دەکرێتە سەر نووسینگەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندید بۆ ئەم هەڵبژاردنەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی عەزم و بەهۆیەوە براکەی بریندار دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2025 کراوە و هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موسەننا ئەلعەزاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندید لە لیستی هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، نووسینگەکەی لە ناوچەی یوسفیەی بەغدا ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەتەوە، کە بووە هۆی برینداربوونی یەکێک لە براکانی.
- ئەلعەزاوی بە تووندی سەرکۆنەی ھێرشەکەی کرد و بە هێرشێکی "ترسنۆکانە" ناوی برد و جەختی کردەوە کە "ئەم کارە نامۆیانە ساردو سڕمان ناکاتەوە لە بەردەوامیدان بە خزمەتکردنی خەڵکەکەمان و وەستان لەپاڵیان بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارێتییەوە، چونکە باوەڕمان پتەوە کە یاسا لەسەرووی ھەمووانەوەیە و تاوانباران بە سزای کارەکانیان دەگەن زوو بێت یان درەنگ."
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوودا بە هەمان شێوە ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندید لە هاوپەیمانیی (سیادە) لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و چوار لە پاسەوانەکانیشی برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە






