
سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژی دووەمی چالاکییەکانی'مێپس2024'، پێنج پانێڵ بەڕێوەدەچێت، لە گرنگرتینیان دیداری تایبەتی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی دەبێت لەگەڵ پێشكەشكاری ناوداری كەناڵی سی ئێن بی سی، هادڵی گامبڵ، بۆ تاوتوێكردنی پرسە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداری سەرۆك بارزانی و زیاتر لە 120 سەركردە و كەسایەتی و ئەكادیمیستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک دەستیپێكرد و بڕیارە ئەمڕۆش بەردەوام بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی كارنامەی 'مێپس2024' كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانەكراوە، ئەمڕۆ پێنج پانێڵ بەڕێوەدەچێت بە بەشداری دیارترین كەسایەتییە ناوخۆیی، عێراقی و نێودەوڵەتییەكان. تەوەری سەرەكیش دیداری تایبەتی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی و هادی گامبڵ، پێشكەشكاری كەناڵی سی ئێن بی سی دەبێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: هەریەك لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، قاسم ئەلعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دكتۆر عەلا ریکابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جۆن ویلکس، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق و قەتەر و عومان، ستیڤن پیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، خاتوو هۆلی داگرێس، ئەندامی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی، ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، لە دیارترین قسەكەرەكانی پانێڵەكانی ئەمڕۆی كۆڕبەندی مێپس2024 دەبن.
ئەوەش بزانە: لە كۆتایی پێنجەمین كۆڕبەندی MEPS24، دكتۆر هونەر عیسا وەك سەرۆكی كۆڕبەندەكە قسەی كۆتایی و ڕاسپاردەكانی كۆڕبەندەكە دەخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






