مەسرور بارزانی: نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێك لەو جەنگەی لە ناوچەكەدا هەیە
- کوردستان
- 2024-11-23
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دیدارێکدا لە کۆڕبەندی مێپس2024 ڕایگەیاند، باوەڕمان وایە ئاشتی لە جەنگ باشترە بۆیە، ئێمە نیگەرانین و نامانەوێت عێراق تێکەڵاوی ئەو جەنگە بێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ هەینی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس2024 لە شاری دهۆک کە تایبەتە بە ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکە و لە دیدارێکی تایبەت تیشکی خستە سەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و مەترسی تێوەگلامی عێراق لە شەڕی ناوچەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە مێپس2024 ئاماژەی بەوەدا، ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، نامانەوێت عێراق ببێتە بەشێک لەو جەنگەی لە ناوچەکە هەیە، هەر هەنگاوێکیش بۆ ئاشتی هەبێت پێویستە پشتگیری بکرێت.
سەرۆکوەزیران باسی لەوەشکرد: نابێت بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تاک لایەنە بێت، "ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە"، کۆتایی هاتنی ئەرکەکانیشیان مانای کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران لەبارەی مەترسی بەردوامی تیرۆر ڕایگەیاند، پێمانوایە تاوەکو ئێستا مەترسی داعش لەناوچەکە هەیە، بۆیە پێویستە هەماهەنگی هەبێت لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش گرنگە بۆ پاراستنی ناوچەکە، ئەوان لەسەر داوای عێراق لێرەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





