
لۆگۆی پارتی دیموکارتی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازی گۆڕانکاری و چاکسازییە لەسەر ئاستی ناوخۆی حزب و لە حكومەتدا، ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیش دەڵێت، 'سکاڵای زۆر هەیە و پێداچوونەوە دەکەین، ئێستاش سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاری گۆڕانکارییەکان بدەین'.
لێدوانی فەرمی: عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بڕیارە لیژنەیەک بۆ گۆڕانکاری پێکبهێرێت، گۆڕانکاری پێویست بەگوێرەی ڕێنماییەکان دەکرێت، چونکە حزب پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە.
ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: هەر ئاستێک پێویستی بە گۆڕانکاری هەبێت، چ لە حزب، چ لە حکومەت گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، گوێ لە گلەیی و ناڕەزایەتی جەماوەر دەگیرێت و پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، ئێستاش خەریکی هەڵسەنگاندنین و لەسەر ئەو بنەمایە گۆڕانکاری دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عارف ڕوشدی دەڵێت: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان گەڕێکی دیکەی سەردانەکانمان بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکەینەوە و بەرنامەی خۆمانیان پێ دەڵێین، تاوەکو بزانین لەگەڵمان دەبن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
باکگراوند: لە ڕێککەوتی 06-11-2022، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆتاییهات، هەر لەو کۆنگرەیە دا 41 کەس لە پڕۆسەی دەنگدان وەکو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران، هەر لە کۆنگرەی 14ـی پارتیدا، 10 کەسی دیکە بە دەنگدانی راستەوخۆ و بە ئاشکرا لەسەر داوای سەرۆک بارزانی، دەنگیان پێدرا بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران. جگە لەمانە، نۆ کاندید بە کاندیدی یەدەگ هەڵبژێردران
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






