
وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پاش ئەوەی ئەمڕۆ یولیا ناڤالنایای هاوژینی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتینی بە "شەیتانپەرستی" تۆمەتبار کرد، لەبەر ئەوەی تەرمی هاوژینەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی ناکاتەوە، ڕووسیا تەرمەکەی ڕادەستی دایکی کرد.
چیرۆکی سەرەکیی: دوای هەشت ڕۆژ بەسەر مردنی گوماناویی ئەلێکسی ناڤالنیدا، ئەمڕۆ ڕووسیا تەرمەکەی ڕادەستی دایکی کردەوە. ڕووسیا داوای کردبوو کەسوکارەکەی بە نهێنی بینێژن.پێشتر دایکی ناڤالنی گوتی کە بەرپرسانی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوەیان لێ کردووە کە ئەگەر بە نهێنی نەینێژن، ئەوا تەرمەکەی هەر لە زیندانێکی جەمسەری باکووردا دەنێژن.
لێدوانی فەرمیی: کیرا یارمیش، گوتەبێژ بە ناوی ئەلێکسی ناڤالنی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: تەرمی ئەلێکسی درایەوە بە دایکی. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە لەگەڵماندا وەستان بۆ داواکردنەوەی تەرمەکەی.
زانیاریی زیاتر: پێشتر یولیا ناڤالنایای هاوسەری ناڤالنی، کە بەڵێنی دا درێژە بە کارەکانی هاوژینەکەی بدات، گوتبووی "هەموو گوشارەکان ڕاستەوخۆ لە پووتینەوەن، ئەوە هەمان ئەو پوتینەیە کە وا پیشانی دەدات مەسیحییە. بەڵام ئەوەی کە پوتین ئێستا دەیکات ڕقە، تەنانەت ڕقیش نییە، بەڵکو جۆرێکە لە شەیتانپەرستی".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی ناڤالنی بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قاڵیباف بۆ ترەمپ: هێزەکانتان دەبنە ئامانجمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن دەردەبڕێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە چین دەکات گوشارە سەربازییەکانی سەر تایوان ڕابگرێت
- هەواڵ
- 1 کانوونی دووەم
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە





