ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی میوانی گەشتی هەواڵەکانی ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: یەکێتیی بای ئەوەندە تێگەیشتنی هەیە تێبگات لەوەی بەپێی قەبارەی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
لیدوانی فەرمی: ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بەئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە تێگەیشتنی من، یەکێتی بەشی ئەوەندە تێگەیشتنی سیاسیی هەیە کە تێبگات ئینسان بەپێی قەبارەی خۆی بەشداریی لە حکومەتدا دەکات، هاوکات یەکێتی هەندێکجار زیاتر لە حەقی خۆی، لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشی پێدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی لەبارەی هاوبەشیی یەکیتی لە حکومەتدا دەڵێت: یەکێتی هاوبەش بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام یەکێتی خۆی تۆراوە لە هەندێک قۆناغی حکومڕانیدا، هاوکات پارتی پێی وابووە هەر گفتوگۆیەکی سیاسیی یان هەر بابەتێک پەیوەندیی بە حکومرانییەوە هەبێت، پێویستە لە ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت، نەک لە سۆشیال میدیا.
ئەمەش بزانە: ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئێمە و یەکێتی ئەم وڵاتە بە یەکەوە بەڕیوە ببەین، هاوکات یەکێتی هەست بە بەرپرسیارەتی بکات و نەبێتە بەربەست لەبەردەم پیکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






