
ئاڤا نیوز
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ناوداری جیهانی تۆپی پێ، ناوی دەچێتە سەر بووتڵێكی شەراب كە نرخەكەی 60 یۆریۆیە.
وێنە گەورەكە: لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی، لەگەڵ كۆمپانیایەكی دروستكردنی شەراب گەیشتە ڕێككەوتن و بووتڵێكی نوێی شەراب بە ناوییەوە دەخرێتە بازاڕەكانەوە.
زانیاریی زیاتر: شەرابە تازەكە بە ناوی "لیۆنێل كۆلێكشن – Lionel Collection"ـە كە بە واتای تێكەڵەی لیۆنێل دێت و بە هەردوو جۆری شەرابی سوور و سپی دروست دەكرێت و نرخەكەشی بۆ هەر بووتڵێك 60 یۆریۆیە.
ئەوەش بزانە: پێشتریش ئەستێرەی ناودارەكەی جیهانی تۆپی پێ، لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای بەرهەمهێنانی خواردنەوە كحولییەكان گرێبەستی ڕێكلامكردنی واژۆ كردووە، بەڵام ئەمە جاری یەكەمە ناوی بچێتە سەر بووتڵی شەراب.
باكگراوند: لیونێل مێسی كە ئێستا تەمەنی 37 ساڵە، براوەی هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆر و شەش پێڵاوی زێڕە، تاكە یاریزانێكە كە زۆرترین دەسكەوتی جیهانی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و ئەو یانانەی یاری بۆ كردووە، بەدەستهێنابێت كە 34 نازناوی جیهانییە، هاوكات 841 گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ئینتەر میامی ئەمریكی تۆماركردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 35 خولەک لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
پەیامی نوێی سەرۆک بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە






