پێکهاتەکان داوا دەکەن لە کابینەی نوێ وەکو نەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت
- کوردستان
- 2024-11-28
ئاڤا نیوز
پێکهاتەکان خۆیان یەکلاکردووەتەوە بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن؛ بۆ ئەو مەبەستەش داواکارییان هەیە.
وێنە گەورەکە: دانوستاندنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسیەکان دەستی پێکردووە و بەردەوامە، هەر لەسەرەتاشەوە دوای هەڵبژاردن، پێکهاتەکان ویستی بەشداریکردنیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەربڕی و داواش دەکەن، وەک نەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، نەک وەک قەبارەی کورسیەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی پێکهاتەکان داوای ئەوە دەکەن لە سەرۆکایەتییەکانی، پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەریی پۆست و بەرپرسیارێتییان پێبدرێت.
لەلایەکی دیکە: پێکهاتەکان داوا دەکەن بە قەبارەی ژمارەی کورسییەکانیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکرێت، بەڵکو وەک نەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پێکهاتەی تورکمان جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمیان دەوێت، بەدەر لەو پۆستانەی لە کابینەی نۆیەم هەیانبوو.
ئەوەی پێویستە بزانیت: هەرچی کریستیانەکانیشن داوا دەکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ پۆستێکیان لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و پۆستێک لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان پێ بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن






