
داشبۆردی مارسێدس بێنز 2025
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای مێرسیدس بێنز ڕایگەیاند، بەشێک لە تایبەتمەندییە گشتییەکانی ئۆتۆمبێلەکانی لەگەڵ کاتژمێری ئەپڵ دەبەستێتەوە، تاوەکو لە ڕێگەیەوە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مێرسیدس بتوانن بەردەوام لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر هێڵ بن و پێویست نەکات بگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای مێرسیدس لە پلانیدایە تایبەتمەندی پەیوەستکردنی ئۆتۆمبێلەکان و کاتژمێرە زیرەکەکان ڕێکبخات، تاوەکو بەکارهێنەرانی بتوانن چاودێری ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن کە تا چەند بارگاوی کراون یاخود چەند سووتەمەنیان تێدایە.
زانیاریی زیاتر: بەکارهێنەران دەتوانن لە مەودایەکی دوورەوە کار بە ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن یاخود دڵنیاببنەوە لە داخستنی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێگەی کاتژمێرە زیرەکەکانەوە شۆفێران دەتوانن بزانن ئۆتۆمبێلەکانیان لە کوێدا ڕاگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوشێوەی مێرسێدس، چەند کۆمپانیای گەورەی جیهانی توانیویانە ئۆتۆمبێلەکانیان بە کاتژمێری زیرەکەوە ببەستنەوە، لەوانەش کۆمپانیای هۆندا، فۆرد و ڤۆلڤۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم





