لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات، گوتەبێژی یەکێتی لەوبارەیەوە دەڵێت "گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و پۆستەکان دەبن".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2-12-2024، بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکانیش لە هەوڵدان ئەو کۆبوونەوەیە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.
لێداوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەین، گفتوگۆکانیش لەبارەی پرسی پێکهێنانی حکومەت و پۆست و بەرپرسیارێتییەکان دەبن.
هاوکات، سەعدی ئەحمەد پیرە بێ ئاگایی خۆی لە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی نێوان حزبەکەی و پارتی نیشاندا و گوتی: "هێشتان پێیان نەگوتووم لە کوێ کۆبوونەوەکە دەکرێت"، بەپێی قسەی سەعدی پیرە گفتوگۆی یەکێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە تەواو بووە.
لەلایەکی دیکەوە: چیا هەرکی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شاندنی دانووستانکارمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی سلێمانی کۆدەبنەوە، سەردانەکەش پێدەچێت ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بێت.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: شاندەکە جگە لە یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش جارێکی دیکە کۆدەبینەوە، چونکە دەمانەوێت یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بە بێ کێشە بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە، خاوەنی 39 کورسییە و تاوەکو ئێستا لەگەڵ نەوەی نوێ، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕی دابەزاند
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
بانکێکی هەژماری من قەرز بە مووچەخۆران دەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له سلێمانى ستافی فیلمێكی سینهمایی پشتیوانیى ڕۆژئاوا دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا ڕەگەزنامە بە هاووڵاتیانی کورد دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا ڕەگەزنامە بە هاووڵاتیانی کورد دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت





