
دار و پەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە - وێنە:AA
ئاڤا نیوز
بڕیارە دوای ڕاگەیاندنی " ئاگربەستی غەززە" و گۆڕینەوەی بارمتەکان، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا "حکومەتێکی نوێ" لە غەززە ڕابگەیێنرێت.
بۆچی گرنگە: پێدەچێت ئەم ڕێککەوتنە، خواستی هەموو فەڵەستینییەکان و حکومڕانی داهاتوو لە کەرتی وێرانکراوی غەززە بەدی بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەواڵێکی کەناڵی عەرەبیە ماوەیەکە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتێکی نوێ لە فەڵەستین بەڕێوەدەچێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتیی محەمەد ئشتییە، "لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیێنێت".
زانیاریی زیاتر: ئەو حکومەتە نوێیەی کە شوێنی دەگرێتەوە تەنیا لە "تەکنۆکراتەکان" پێکدێت.غەززە دوور دەبێت لە چەک و حکومەتێکی مەدەنی ئەو کەرتە بەڕێوەدەبات.
پێدراوە ڕاستەکان: زانیارییەکان دەریدەخەن کە محەمەد مستەفا، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنانی فەڵەستین، پێشنیاز کراوە بۆ سەرۆکایەتییەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکاتەوە کە "بزووتنەوەی حەماس" لە پێکهێنانی حکومەت بەشداربێت.
باکگراوند: لەداوی دەستپێکردنی شەڕی غەززە، واشنتن فشار دەکات بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتێکی نوێ لە فەڵەستین، بە مەبەستی یەکخستنی کەناری ڕۆژئاوا و غەززە، هەروەها "حکومڕانی گرتنەدەست" دوای کۆتاییهاتنی شەڕ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات





