
تابلۆیەکی هونەری کە گوزارشت لە بەرکەوتووێکی چەکی کیمیای دەکات، وێنە: sahar
ئاڤا نیوز
ساڵانە ڕۆژی 30-11 وەک ڕۆژی ڕێزگرتن لە قوربانییانی چەکی کیمیایی دیاریکراوە، لە هەرێمی کوردستانیش بەهۆی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەزاران قوربانی هەبووە.
وێنە گەورەکە: لە یەکەم و دووەم جەنگی جیهانی بەشێوەیەکی بەربڵاو چەکی کیمیایی بەکارهات، بەڵام لە ڕابردوودا دەسەڵاتی بەعس ناوچەکانی کوردستانی بە چەندین جۆری چەکی قەدەغە کراو بۆردوومان کردووە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمابارانی هەڵەبجە بۆ ئاڤا نیوز وتی، "ڕژێمی بەعس لە هەر ناوچەیەک شەڕی بۆ یەکلایی نەکرابێتەوە چەکی کیمایی بەکارهێناوە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان تەنیا یادی کیماباران دەکرێتەوە، لە کاتێکدا دەبوو یادی ئەو قوربانیانەش بکرێتەوە کە زیندوون".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئاماری کۆمەڵەی قوربانیانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە تا شەقڵاوە ژمارەی ئەوانەی قوربانی چەکی کیمیاین، 808 کەس تۆمار کراون.
باکگراوند: لەماوەی نێوان ساڵانی 1980 تا 1988 ڕژێمی بەعس چەندین ناوچەی کیمیاباران کردووە، لە هەڵەبجە؛ ئەحمەدئاوا، خورماڵ و سیروان. لە سلێمانی دوکان، قەرەداغ، سەرگەڵو بەرگەڵو، شاناخسێ و گۆپتەپە و چەندین گوندی دیکە. لە سنووری پارێزگای هەولێر شەقڵاوە و دۆڵی بالیسان و شێخ وەسان و چەندین گوندی دیکە کیمیاباران کراون و لە شاری هەڵەبجە زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانی بوونە قوربانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






