هۆشداریی لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ هەڵگرتنی خۆراک دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداریی لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ هەڵگرتنی خۆراک دەدرێت

هەڵگرتنی خواردنێک لەناو ئەلەمنیۆم

ئاڤا نیوز

 

پسپۆرێکی تەندروستیی هۆشداریی لە بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ هەڵگرتنی خۆراک دەدات و دەڵێت، دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

 

لێدوانی فەرمی: زاكاری كارترايت، پسپۆری خۆراک لە تاقیگەی 'ئەکوا' لە شیکاگۆ لە ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەلەمنیۆم هیچ بۆشاییەکی بۆ تێپەڕبوونی ئۆکسجین نییە و ئەمەش ئاسانکاریی بۆ گەشەکردنی بەکتریای زیانبەخش دەکات، کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

 

لەلایەکی دیکەوە: کارترایت ئاماژە بۆئەوە دەکات، بەکارهێنانی ئەلەمنیۆم بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی دەمار، زیانگەیاندن بە گورچیلە، جگەر و ئێسکەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: