
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دانووستانكاری پارتی ڕایدەگەیەنێت، شاندێكی چواركەسییان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری، پاشنیوەڕی ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی سەردانی یەكێتی دەكەن.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی بەجیا سەردانەكانیان بۆ لای حیزب و لایەنە سیاسییەكان دەستپێكردووە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆش هەردوو براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردن بەیەكەوە كۆ دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی لیژنەی دانووستانکاری پارتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندووە، "ئەمڕۆ شەممە 30/ 11/ 2024، شاندی دانووستانکارمان سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە شاری سلێمانی، پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەم و ڕێكارە یاساییەكانی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، تاوتوێ دەكەین".
زانیاری بەدەستهاتوو: شاندی دانووستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای یەكێتی پێکهاتووە لە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆکی شاند، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سباح ئەندامانی شاند.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەستهاتوون، شاندی پێشوازیکاری یەکێتی پێکهاتوون لە: قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاند، ڕێواس فایەق، ڕزگار حاجی حەمە، سالار سەرحەد و سەمیر هەورامی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






