ئومێد خۆشناو: وەڵامدانەوەی 77 پرسیارەكەی سەرژمێری بۆ داهاتوو زۆر سوودی دەبێت
- کوردستان
- 2024-11-30

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەدات وەڵامی ئەو 77 پرسیارەی كە لە قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری ئاراستەی هەر خێزانێك دەكرێن، گرنگن و بۆ داهاتوو بۆ زۆر بابەت سوودیان لێوەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێكردووە و تیایدا 77 پرسیار ئاراستەی هەر خێزانێك دەكرێت، وەڵامی ئەو پرسیارانەی تۆمار دەكرێن زۆر گرنگن بۆ ئێمە و لە داهاتوودا بۆ زۆر بابەت سوودیان لێوەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت سەرۆكی خێزان وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، ئەگەر ئەویش ئامادە نەبوو كەسێكی دیكەی خێزانەكە دەتوانێت ئەو كارە بكات بەمەرجێك تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت ئەو هاونیشمانییانەی كە خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند: پێویستە هەر خێزانێك كەسێكی بگەڕێتەوە ناوچەكەی خۆی تاوەکو وەڵامی 77 پرسیارەكە بداتەوە بۆ ئەوەی ئەم قۆناغەش هاوشێوەی دوو قۆناغی ڕابردووی سەرژمێری سەركەوتووبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






