کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری پێشووتری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کاروباری دارایی و ئابووریی، لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەکاربوو و بەشداری کۆبوونەوەکانی وەزارەتەکەی کرد.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕێباز حەملان بە فەرمی بۆ پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دیاریکرا، تا شوێنی مەسعوود حەیدەر بریكاری پێشووی وەزارەتەکە بگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی بە ئامادەبوونی ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەستەی بۆچوونی کردووە کە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکان، بانکەکان، دەستەکان و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەت تێیدا ئەندامن.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکار و بڕیارانە کراوە کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ باشترکردنی کاروباری وەزارەتی دارایی و نوێکردنەوەی پەیکەری بەڕێوەبردنی دارایی دامەزراوەکان، جەختیشکراوەتەوە لەسەر گەشەپێدانی کەرتی بانکی و بە ئەلیکترۆنیکردنی کارووبارەکان، ئەویش بە ئامانجی باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






