
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوای چەندین جار دواخستنی دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژە یاسای گرنگ، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکانی،' گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەمواری یاسای باری کەسیی و هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتی بدات.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە دیارترین ئەو پڕۆژە یاسایانەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات هەمواری یاسای باری کەسییە، هەموارەکە پێشتر ناڕەزاییەکی فراوانی لە ئاستی ناوخۆیی عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافەکانی ژنان و مافی مرۆڤ لێکەوتووەتەوە و بە پێشێلکردنی مافی ژنان ناوی دەبەن. لەبارەی هەمواری ئەو یاسایە، کێشەیەکی زۆر لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان و سوننە لەگەڵ شیعە هەیە و ئەمڕۆ دەخرێتە دەنگدانەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 01:00ی پاش نیوەڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر ئەم بڕگانە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری کەسیی.
دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
سێیەم: هەموارکردنەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارە 27ی ساڵی 2016ـەیە.
چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.
پێنجەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای شاری پیشەسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






