ئاڤا نیوز
"ڕابن ژ خەوێ" بەرنامەیەکیی ڕادیۆی ئاڤا بەهدینانە و بووەتە زەنگێکی ڕۆژانەی بەیانیان بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە و سەکۆیەک بۆ گەیاندنی کێشەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕابن ژخەوێ لەلایەن هەردوو ئەکتەری ناسراوی بەهدینان خەلۆ و جەلۆ پێشکەش دەکرێت و ڕۆژانە دەیان پەیوەندی و کێشەی خەڵک بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەیێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بەرنامەیە نزیکەی نۆ مانگە پێشکەش دەکرێت و ئێستا جگە لە هاونیشتمانیان بەرپرسانی دەڤەری بەهدینانیش بوونەتە گوێگری بەرنامەکە و خەلۆ و جەلۆ ڕۆژانە لەگەڵ وەرگرتنی کێشە و پەیامی هاونیشتمانیان، یەکێک لە بەرپرسەکانیش دەکەنە میوان و ڕاستەوخۆ کێشەی خەڵکیان پێ دەگەیێنن.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا لە مانگی ڕابردوودا بەرنامەی ڕابن ژخەوێ 200 پەیوەندی هاونیشتمانیانی وەرگرتووە، لەو ژمارەیەش 14 پەیوەندی بەرپرسە ئیدارەییەکانی پارێزگای دهۆک و 153 لەو پەیوەندیانە کێشەی هاونیشتمانیان بووە و بە لایەنی پەیوەندیدار گەیێنراون، 20 کێشەش چارەسەرکراون و بەڵێنی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکەش وەرگیراوە.
جگە لەمەش لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا کە بەرنامەکە پێشکەش دەکرێت، هەزار و 848 پەیوەندی وەرگیراوە و لەوانەش هەزار و 398 پەیوەندی کێشەی هاونیشتمانیان بووە و هەزار و 10 کێشە گەیێنراونەتە لایەنی پەیوەندیدار و زیاتر لە 130 کێشەش بە تەواوی چارەسەر کراون.
خاڵی ئەرێنی: خەلۆ جەلۆ جگە لە گەیاندنی کێشەی خەڵک بوونەتە جێگەی دڵخۆشکردنی هاونیشتمانیان و ڕۆژانە بە قسەی خۆش و بەسەرهات گفتوگۆ لەگەڵیان دەکەن. ئێستا ڕابن ژ خەوێ بەتەواوەتی توانیویەتی بچێتە ناو خەڵکەوە و شوێن پەنجەی لە گەیاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاونیشتمانیاندا دیارە و بووەتە کلیلی چارەسەر و دەنگ و ڕەنگی خەڵکی دەڤەری بەهدینان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە چەمچەماڵ چوار ڕاوچی دەستگیر كران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی کۆمیسیۆن لەڕێگەی کارتی بانکی شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت





