نرخی دەرمان لە ئێران بەرز دەبێتەوە؛ پزیشکیان هەوڵی چارەسەری خێرای دەدات
- تەندروستی
- 20 تشرینی دووەم

دیمەنی دەرمانخانەیەکی شاری سنە
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان لەسەر حیسابی گیرفانی هاووڵاتیان هێڵی سوورە و ڕێگری لێدەکەم.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی زیاتر لە چوار مانگ دەبێت بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و کەمبوونەوەی لە ئێران دروستبووە بە ڕادەیەک کە هاووڵاتیان ناچارن بۆ نەخۆشی زۆر قورس نەبێت ڕوو لە نەخۆشخانە و دەرمانخانەکان نەکەن، بۆ ئەم بابەتە مەسعود پزیشکیان دەڵێت، هەوڵی جددی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: داوا لە هاوکارانم دەکەم تا زووە ڕێگری لەم کارەساتە بکەن و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە.
ئەم قسانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە ئەحمەد ئاریانەژاد، ئەندامی کۆمسیۆنی تەندروستی لە پەرلەمان ئێران لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی تێچووی دەرمان و سەردانی پزیشک، هەندێک لە هاووڵاتیان کە توانای دارایی سنوورداریان هەیە، خۆیان لە چوون بۆ لای پزیشک و بەکارهێنانی دەرمان بەدوور دەگرن و ناچارن یان مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەیان بکەن یان ڕوو لە بەکارهێنانی دەرمانی گیایی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد ڕەزا زەفەرقەند، وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: بۆ چارەسەری کەمبوونەوەی دەرمان لە وڵاتدا، پێویستە لەژێر چاودێری یاسایی زەوی بۆ چاندنی تلیاک و خەشخاش دابین بكرێت بۆ دەستكەوتنی بەشێك لە دەرمان، ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی 9.7 ملیار دۆلار بۆ هاوردەکردنی کاڵای پێویستی و دەرمان تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات





