
دیمەنی کەرەستەکانی ڕاوچییەکان
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ڕاوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی چوار کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 20-11-2025، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕێگای گوندی مەنیلە لەلایەن تیمێکی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵەوە چوار کەس کە کەرەستەی ڕاوکردنیان پێبووە دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەرەستانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە، یەک باڵندەی کێوی کە ڕاوکرابوو، یەک ساچمەزەن، یەک تۆڕ، چوار لایت، یەک ئۆتۆمبێل.
بەپێی ماددەی 42ـی ژینگە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو چوار تۆمەتبارە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرێتەبەر.
بۆچی گرنگە: بۆ پاراستنی سرووشت و ژینگەی کوردستان، بەردەوام لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە ڕێگری لە ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکرێت، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دەستگیری دەکەن و سزای دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چاندن لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر نیو ملیۆن نەمامی تێپەڕاند
- ژینگە
- 17 تشرینی دووەم
پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 16 تشرینی دووەم
پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت






