
دیمەنێک لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
وا بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو، 23-11-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ئاهەنگی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت.
چیرۆکی سەرەکی: وابڕیاربوو ئەمساڵ لە 9-11-2025، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ئاهەنگەکە بۆ 16-11-2025 دواخرا، لەو بەروارەش بەهۆی نالەباری کەشوهەوا، بۆ جاری دووەمیش دواخرا.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤای گوت:ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 23ـی ئەم مانگە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024 - 2025ـی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: لە خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین، هەزار و 950 دەرچووی خوێندنی باڵا (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) و پێنج هەزار و 32 دەرچووی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاهەنگەکە کاتژمێر چواری ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی فرەنسۆ هەریری بەڕیوەدەچێت.
ئەمەش بزانە: زانکۆی سەڵاحەددین، یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە و ساڵی 1981 بۆ هەولێر گواستراوەتەوە، ئەم زانکۆیە ئێستا 17 کۆلێژ و 90 بەشی ئەکادیمی لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






