
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و کاندیدی دەرچووی تورکمان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
پارتی چاکسازیی تورکمان پاکێجی بەشداریکردنی لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە و یەکێک لە پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانیانە.
وێنە گەورەکە: پێکهاتەکان پێنج کورسییان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە، جیاواز لە خولەکانی ڕابردوو ئاڕاستە و داواکاریی جیاوازیان هەیە، پاکێجی تایبەت بەخۆیان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی نوێ هەیە. پارتی چاکسازیی تورکمان کە لە خولی ڕابردوو پۆستی سکرتێری پەرلەمانیان لابوو، لەم خولەش یەکێک لە داواکارییەکانیانە.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و کاندیدی دەرچووی تورکمان لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، "وەک لایەنی براوەی تورکمانەکان پۆستێک لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێم یان وەزارەتێک لە سەرووی داواکارییەکانمانە و بە مافی خۆمانی دەزانین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆی 100 کورسی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکرا، سێ کورسی بۆ پێکهاتەی کریستیان و دوو کورسی بۆ تورکمانەکان، بەسەر سێ پارێزگادا دابەشکران، دوو بۆ هەولێر، دوو بۆ سلێمانی و یەکێک بۆ دهۆک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






