حکومەتی عێراق لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە وەڵامی داواکارییەکەی حکومەتی کاتی سووریا دەداتەوە
- عێراق
- 2024-12-02

سەبهان مەلا جیهاد، ڕاوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی "ڕزگاری" سووریا بکات و دەڵێت، هەر بەناو حکومەتێک کە گرووپە چەکدارەکان دروستی بکەن بەغدا مامەڵەی لەگەڵدا ناکات و وەک هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەشی دەیبینێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ حکومەتی ڕزگاری سووریا کە لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەرکی بەڕێوەبردنی ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی ئیدلب و حەلەب و حەمایە، دڵنیایی بە دەسەڵاتدارانی بەغدا دا و ڕایگەیاند، حکومەتەکەیان نابێتە هەڕەشە لەسەر عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەبهان مەلا جیهاد، ڕاوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند، حکومەتی عێراق هیچ گرنگییەک بە نامەکەی حکومەتی "ڕزگاری" سووریا نادات و ئەو گرووپانە لە لیستی تیرۆردان بۆیە مامەڵەیان لەگەڵدا ناکەن، باوەڕیشیان وایە ئەو گرووپانە مەترسین لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.
ڕاوێژکاری کاروباری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد: "عێراق گرنگی بە دۆخی سووریا دەدات بەهۆی ئەوەی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت، بۆیەش چاودێریی هەموو گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە دەکەین و ئامادەشین بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کە لەوانەیە لە قۆناغی داهاتوو ڕووبدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






