
کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بۆ هەولێر بەباشی بەڕێوەدەچێت و کۆمپانیای جێبەجێکاریش هەوڵ دەدات بەر لە وادەی خۆی پرۆژەکە تەواو بکات.
وێنە گەورەکە: کەمتر لە سێ مانگە بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دانراوە و نزیکەی 40% بۆ 50% کارەکانی پرۆژەکە تەواو کراون.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل بارزانی، سەرپەرشتیاری ئیداریی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە چەندین شوێن و قۆناغی جیاوازەوە پرۆژەکە کاری تێدا دەکرێت، هاوکات لە هەوڵداین بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی سەرپەرشتاری ئیداریی پرۆژەکە لە 50% بۆرییەکانی گواستنەوەی ئاو دانراون، هاوکات دانانی بۆرییەکانی پرۆژەکە گەیشتووەتە شەقامی 120 مەتریی هەولێر و لە ماوەی داهاتووشدا دەگەیێنرێتە شوێنی مەبەست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پرۆژەیە کێشەی کەمئاوی بۆ ماوەی 30 ساڵی دیکە لە هەولێر چارەسەر دەکات و گەورەترین پرۆژەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە لە ناحیەی کەورگۆسک لەسەر زێی گەورەیە و بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: پرۆژەکە له ڕۆژێكدا 480 ههزار مهتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ ههر كاتژمێرێک 20- 21 ههزار مهتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گهڕهكهكانى شارى ههولێر دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کورسییەکی بازنەی هەولێر تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتی یەکلانەبووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت






