ڕووسیا دەیان کورسی خوێندن بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات
- کوردستان
- 2024-12-02

کۆشکی کرملین
ئاڤا نیوز
ڕووسیا دەیان کورسی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، سەرجەم تێچووی خوێندن و بژێوی مانەوەش لە ئەستۆی حکومەتی ئەو وڵاتە دەبێت.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ساڵانەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا، ئەو وڵاتە 70 کورسی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025 - 2026 بۆ خوازیارانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات کە دەتوانن لەڕێگەی وێب سایتی فەرمی حکومەتی ڕووسیاوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی تواناسازی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، تێیدا گشتاندن بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکان کراوە، بە ئاگادارکردنەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کە خواستی پێشکەشکردنیان هەیە بۆ سوودمەندبوون لەم دەرفەتە.
چی پێویستە بکرێت: خوازیاران لەڕێگەی لینکێکەوە کە هاوپێچ کراوە دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و سەرجەم بەڵگەنامە داواکراوەکان هاوپێچ بکەن، دواتر ناوی کاندیدە وەرگیراوەکان بە لیستێک بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
33 خولەک لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو






