پێشمەرگە بەهۆی شەڕی سووریا دەخرێتە ئامادەباشی و سەنگەرەکانی پتەوتر دەکات
- کوردستان
- 2024-12-02
ئاڤا نیوز
دوای فراوانبوونی شەڕی حەلەب و دروستبوونی مەترسی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق، کە لە چەند ناوچەیەک وەک حەلەب و تەل ڕەفعەت و شەهبا شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکان (هەسەدە و یەپەگە) ڕووی داوە، لە دیوی هەرێمی کوردستان لە پێشخابوور و سێمێلکا تا زوومار هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە ئامادەباشییەوە.
وێنە گەورەکە: ئاشكرایە سووریا دراوسێی عێراقە و سنوورێكی دوورودرێژیان پێكەوە هەیە، لە هەندێك شوێن سنوورەكە لە سنووری هەرێمی كوردستانیش نزیك دەبێتەوە، بۆ ئەوەی سیناریۆی هاتنی داعش لە ساڵی 2014 دووبارە نەبێتەوە، عێراق هەزاران سەربازی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی بردووەتە سەر سنوور و هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسی و هێرشێك كردووە، پێشمەرگەش سەنگەرەکانی قامیتر کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەر بارودۆخێکدا ئەگەر ئەو هێزە چەكدارییانەی سووریا بپەڕنەوە بۆ عێراق و شەڕ ڕووبدات، تا ڕادەیەك مەترسیی لەسەر ناوچە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیش دروست دەبێت، كورد لە کۆنەوە دەڵێ پێش تا بەڕە بە خۆت دادە، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش ڕێك ئەم پەندە كوردییە بەنرخەیان جێبەجێ كردووە.
زانیاریی زیاتر: بەدرێژایی سنووری هەرێمی كوردستان هێزی پێشمەرگە سەنگەریان هەیە و هەزاران پێشمەرگە لەو سەنگەرانەن و چاویان كراوەوەیە و شەو و ڕۆژیان لەسەر یەك داناوە بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بە ئارامی بژین، ئینجا بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك مەترسیی نەپەڕێتەوە هەرێمی كوردستان و ئەو ئارامییەی كە ئێستا هەیە تێكنەچێت، ئاڤا زانیویەتی ئێستا هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و سەنگەرەكانیان پتەوتر كردووە.
باکگراوند: شەڕی قورسی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریر شام و حکومەتی بەشار ئەسەد کە لە حەلەبەوە دەستی پێکرد، پێی ناوەتە ڕۆژی شەشەم و تاوەکو ئێستا 446 کەس كوژراون كە زۆربەیان چەكدارانی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەكانن، نزیکەی 200 هەزار کوردیش لە تەل ڕەفعەت و شەها ئاوارە بوون، نزیکەی 300 هەزار کوردی دیکەش لە حەلەب ڕەوشیان خراپە و چارەنووسیان نادیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین






