
عەلوەی ئاکرێ
ئاڤا نیوز
لە 50% کارەکانی دووەم گەورەترین سەنتەری بازرگانی و عەلوەی هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستان تەواو کراوە و پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی سێشەممە 11-06-2024، بەردی بناغەی پرۆژەکەی دانا و بە گوژمەی 22 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: نزار غازی، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەرچەندە پرۆژەکە ماوەی تەواوکردنی سێ ساڵی بۆ تەرخان کراوە، بەڵام توانراوە بە کەمتر لە ساڵێک 50% کارەکانی تەواو بکرێت، هاوکات پرۆژەکە لەسەر 98 دۆنم زەوی دروستکراوە و بڕیارە 200 دۆنمی دیکەی بخرێتە سەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەنتەری بازرگانی و عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ لە 112 دووکانی عەلافان، 48 عەلوە و 19 دووکان، 20 کۆگا، 35 بنکەی فرۆشتن، 11 ساردکەرەوە، 2 قەپان، گۆڕەپانێکی فرۆشتنی سەوزە، ناوچەیەکی سەوزایەیی و نەمامگەیەک، هاوکات گەراجێکی تایبەت بە وەستاندنی ئۆتۆمبێلی تێدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






