
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەی بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی چوارشەممە 4-12-2024، کاتژمێری یەکی دوای نیوەڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، کارنامەی دانیشتنەکەش پێنج بڕگە لەخۆی دەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق. بەبێ ئەوەی هۆکاری میوانداریکردنەکەی بخاتەڕوو.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی کارنامەکە، بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت بدرێت و گفتوگۆش لەسەر هەردوو پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی و هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی مەدەنی بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆمی هەرکی و عەبدوڵا هەرکی گۆرانی "لێخەن" بۆ ڕۆژئاوا دەڵێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە






