
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی ڕاگەیاند کە لەلایەن دەزگای نیشتمانیی عێراق داواکرابوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو2- 12- 2024 لە ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیمان دوو تیرۆریست کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داواکرابوون لە سنووری بانی مەقان دەستگیربکەین.
زانیاریی زیاتر: دوو تیرۆرستەکە بەناوەکانی (م.ا.ح) و (ع.ا.ح) بەماددەی 4ـی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داواکراون، لە ڕابردوودا چەکداری داعش بوون و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆریستان کردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە سنووری بانی مەقان لە چەمچەماڵ کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسابکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن