ئاڤا نیوز
هەواڵێک لەبارەی سکرتێری سەرۆککۆماری عێراق زۆر بڵاوبووەوە و زۆری لەسەر وترا، ئاڤا ڕاست و دروستی ڕووداوەکە بەپێی میدیاکانی تورکیا و لەسەر زاری خۆی لە ئیفادەی پۆلیس بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە میدیاکانی تورکیا وا بڵاوکراوەتەوە ڕووداوەکە لە 21ی مانگی ڕابردوو ڕووی داوە و کێشەکە لە کاتی نانخواردندا دروست بووە. چالاک سەباح عومەر کە دەوترێت سکرتێری د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقە، نەیویستووە پارەی خواردنەکەی بدات، بۆیە لەلایەن کارمەندانی ڕێستورانتەکەوە هێرشی کراوەتە سەر، دەنگۆی ئەوە هەیە لە ڕێستۆرانتەکە دوو کاتژمێر و نیو دانیشتووە و و بڕێکی زۆر لە خواردنەوەی کحولی خواردووەتەوە، دواتر پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەرهێناوە و وتوویەتی، چۆن دەبێت پارەم لێ وەربگرن".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوە لەگەڵ کارمەندێکی ڕێستورانتەکە بووەتە مشتومڕیان، بۆ ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت، کارمەندانی ڕێستورانتەکە چالاک سەباح لە شوێنەکە دووردەخەنەوە. دواتر لەلایەن برایەکی خاوەن ڕێستورانتەکەوە چاودێری دەکرێت. لە ھەمانکاتدا لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی چێشتخانەکە بە ناوی فیکرەت دێمیرە لە شەقامی حامیدیە بە چەقۆ هێرشی دەکرێتە سەر، ھەر لەوێ کەسێکی دیکە فریای چالاک دەکەوێت و ھێرشبەرەکە دوور دەخاتەوە. بەگوێرەی زانییارییەکان، چەقۆی بەرکەوتووە و دەموچاو و سەری بریندار بووە و خوێنێکی زۆری لێ ڕۆشتووە، دواتر گەیێنراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری وەرگرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەباح عومەر لە دانپێنانی پۆلیسدا وتوویەتی، ڕووداوەکە لە 19ـی مانگی ڕابردوو بووە، بەشێوەیەکی ئاسایی گەیشتووەتە ھۆتێل، دوای خواردنەوەی بڕێک لە کحول چووەتە دەرەوە بۆ کڕینی شیرینی، لە شەقامێکی نزیک هۆتێل کەسێک لەدواوە دەستی خستووەتە گیرفانی، کەسێکی دیکەش لە دەموچاوی داوە. بەگوتەی چالاک سەباح ئەو ھێرشبەرانەی نەناسیوە کە ھێرشیان کردووەتە سەری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ھێرشبەرەکە لە کامێراکانی چاودێری دەرچووە، ناوی فیکرەت دێمیرە، دوای ڕێککارە یاساییەکان لە 22ی مانگی ڕابردوو کاتژمێر 02:30 خولەک دەستبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکە: ئاڤا پەیوەندی بە چەند سەرچاوەیەک کرد لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، بەڵام وتیان فەرمانیان پێکراوە هیچ قسەیەک لەسەر ئەو ڕووداوە نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر بۆ ڕێگریی لە شەڕ نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە





