سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوشانی سەرۆکی وڵاتان میوانی سەرۆكی فەرەنسا دەبێت
- کوردستان
- 2024-12-04

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان - ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوشانی سەرۆک و سەركردەكانی جیهان لە مەراسیمی دووبارە كردنەوەی دەرگای كاتێدرالی نۆتردام لە شاری پاریس میوانی سەرۆكی فەرەنسا دەبێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە 07-12-2024، كاتێدرالی نۆتردام لە شاری پاریس دەكرێتەوە، بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی كردنەوەی دەرگای تەلارە دێرینەكە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هاوشانی سەركردەكانی جیهان بانگهێشتانەی فەرمی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسای پێگەیشتووە.
بۆچی گرنگە: بەشداریكردنی هەرێمی كوردستان لەپاڵ وڵاتانی جیهان، ڕەهەندی مێژوویی و سیاسی و كولتووری گەورەی هەیە، بانگهێشتی سەركردە جیهانییەكان بۆ ئەو بۆنەیە پەیامێكی گشتگیری تێدایە بە ئاراستەی داڕشتنەوەی پەیوەندییەكانی فەرەنسا لەگەڵ دۆستەكانیدا.
باكگراوند: پەیوەندییەكی دۆستانەی مێژوویی لەنێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا هەیە، لە چەندین وێستگەی گرنگدا، فەرەنسا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ خەڵكی كوردستان و قەوارە دەستووریی و سیاسییەكەی دووپاتكردووەتەوە، میوانداریكردنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم بۆنە گرنگە، هێمایە بۆ پتەویی پەیوەندیە دووقۆڵییەكانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی كوردستان لەهەموو ڕووێكەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا





