پەرلەمانتارێکی یەکێتی: نەناردنی مووچە خەتای حکومەتی عێراقە نەک کوردستان
- کوردستان
- 6 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تکایە ئاگاداربن، هەموومان بۆ یەکەمجار گەیشتینە ئەو باوەڕەی کێشەی مووچە خەتای حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو هەمیشە خەتای حکومەتی عێراقە".
لێدوانی فەرمی: سروە محەممەد، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی هەندێک مانگ لە ڕابردوودا لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا نەکراوە، بەڵام حکومەتی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، ئەم سێ مانگە لیستی زوو ناردووە، ئامادەیە ڕێککەوتن بکات لەسەر نەوت، ئێستاش ئامادەیە داهاتی ناوخۆی شەش مانگ ڕادەست بکات، بۆیە بیانووەکانی بەغدا هی ئەوە نین مووچەیان نەنێرێت".
هۆکارێکی دیکە: بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی هۆکارێکی دیکەش هەیە بۆ نەناردنی مووچە کە ئەوەیە: "پەیوەندی بە شەڕی سووریاوە هەیە، ئێستا عێراق و سووریا بە دۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕن، ئەگەر شەڕەکە عێراق بگرێتەوە ناچارە بەشێکی گەورەی بودجەی وڵات ببات بۆ شەڕ، هەر وڵاتێک کەوتە شەڕەوە دەبێت پشکی شێری بودجەکەی بۆ شەڕ تەرخان بکات".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
40 خولەک لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری نوێ لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی هێرشەکەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات





