
کارکردن و چاکردنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز یەک
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو ڕۆژی کارکردن لە بەشێکی بۆری ئاوی ئیفراز یەک، توانرا کارەکانی تەواو بکرێت و ئەو گەڕەکانەی بەهۆی چاکسازی لە بۆرییەکە بێ ئاو ببوون، درەنگانی ئەمشەو ئاو دەگاتەوە ماڵەکانیان.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک لە ساڵی 1968 دروستکراوەو بەشێکی گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شاری هەولێر بۆ دابینکردنی ئاو سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دوای دوو ڕۆژ کارکردن لە گۆڕینی 300 مەتر بۆڕی ئاوی ئیفراز یەک، ئەمڕۆ هەینی کارەکانی بە کۆتا هات، ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو، ئاوی هەریەکە لە گەڕەکەکانی (بەختیاری، وەزیران، نەورۆز، شەقامی ئەلبان، نێرگز و کوردستان) دێتەوە و گرفتیان نامێنێت.
بۆچی گرنگە: ڕابەر حسێن، ئەوەش دەڵێت: لە ساڵی 1968ـەوە ئەو بۆریە دانرابوو، لە زۆر شوێن لیکی دەکرد، جگە لەوە خۆڵی دەووروبەری بۆریەکە ببوو بە هۆکارێک بۆ داخورانی بۆڕییەکە، بۆیە لەگەڵ گۆڕینی، خۆڵی چواردەوروبەری بۆرییەکەش گۆڕدرا، بەمەش تا ماوەیەکی زۆر گرفتی شکانی بۆریەکە دوورخرایەوە و ئاو بەشێوەیەکی باشتر و تەندروستر دەگاتە ئەو گەڕەکانەی لەسەر هێڵی ئاوی ئیفراز یەکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
25 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




