
لۆگۆی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووەمین كۆنگرەی ساڵانەی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە بەرلین دەستپێدەکات، هاوکات وتاری سەرۆك بارزانی لەلایەن شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی دەخوێندرێتەوە.
وێنە گەورەكە: كۆنگرەی ساڵانەی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی بە بەشداری 300 كەسایەتی لە سەرانسەری جیهان كە نوێنەرایەتی دەیان كۆمەڵە و ڕێكخراوی كوردستانی دەكەن، لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆكی كوردانی دیاسپۆرا، شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی كوردستانی، وتاری سەرۆك بارزانی دەخوێنێتەوە. هەر لە میانی دەسپێكی كۆنگرەكە هەریەك لە هونەرمەندان ئەیوب عەلی، یەكبوون، حەسەن شەریف و دڵنیا ڕەزازی چەند پارچە گۆرانییەک پێشكەش دەكەن.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەك لە نووسینگەی دیاسپۆرا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشداربووانی كۆنگرە لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریكا، كەنەدا، كازاخستنان، ژاپۆن، نیوزیلاندا، قیرغستان و چەند شوێنێكی دیكەی جیهانەوە هاتوون.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە بەستنی كۆنگرەی ساڵانەی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، زامنكردنی یەكگرتوویی كوردانی دیاسپۆرایە لەپێناو پاراستنی شوناس و زمان و كولتووری كوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






