
دەروازی " قائیم" لەسەر سنووری سووریا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی پاشەکشەیان کرد لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ عێراقدا، چەند سەرکردەیەکی باڵای سەربازی عێراق بەپەلە گەیشتنە دەروازی " قائیم" لەسەر سنووری سووریا.
چیرۆكه سهرهكییهكه: لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزەکانی سوپا و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەر، گەیشتنە دەروازەی قائیم.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پلانە ئەمنییەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و ئاڵنگارییەک لەسەر سنوورەکان داڕێژراوە، تێمێکی باڵای سەربازی لەدەروازەی "قائیم"ـەوە سەرپەرشتی کارەکان دەکەن.
بەکگراوند: سێشەممەی ڕابردوو شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ مەترسییەک لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا نییە و بەتەواوی پارێزراوە لەلایەن سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبییەوە، هەموو ئامادەکارییەک کراوە لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاودا و سیناریۆی 2014 دووبارە نابیتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە





