بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەردەوامن لە گەڕان بەدوای بەشار ئەسەدی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا، لەوبارەیەوە قسەی جیاواز دەکرێت کە ئەسەد بۆ کوێ ڕۆیشتووە و چۆن هەڵهاتووە؟
چیرۆکی سەرکی: گومان دەکرێت ئەو فڕۆکەیەی ئەسەد پێی هەڵهاتووە، جۆری ئیلوشن 76 بووبێت و کەمێک پێش ئەوەی چەکدارەکان بچنە ناو دیمەشق، فڕۆکەخانەی دیمەشقی بەجێهێشتووە. فڕۆکەکە بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕۆشتووە، دواتر بە ئاراستەی حومس گەڕاوەتەوە، ئینجا زۆر بەخێرایی نزم بووەتەوە و دواتر دیارنەماوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: قسەی جیاواز لەبارەی ڕاکردنی ئەسەد دەکرێت:
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سووری بڵاوی کردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر بەشار ئەسەد بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەکەی گیانی لەدەست داوە، هەروەها تا ئێستاش نازانرێت بۆچی فڕۆکەکەی بەشێوەیەکی خێرا گەڕاوەتەوە بۆ ئەو ئاراستەیەی لێوەی فڕیبوو.
- سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت، فڕۆکەکە لە سیستەمی ڕادار ونبووە، لەوە دەچێ ئامێری پەیام ناردن و پێشوازیلێکردنی تایبەت بە فڕۆکەکەیان کوژاندبێتەوە، بەڵام بەئەگەری زۆریش خراوەتە خوارەوە.
هاوکات محەممەد غازی جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا دەڵێت، ئێوارەی دوێنی کۆتاجار بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئەسەد کرد، دوای ئەوە دیارنەما و تەلەفۆنەکەیشی داخست.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا کە لە چەند دیپلۆماتکارێکی تورکیاوە دەستیکەوتوون، بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات هەڵاتووە و ئێستا لە ئەبوزەبییە. هەروەها هەندێک لە سوورییەکانیش گومان دەکەن ئەسەد بۆ ئیمارات هەڵاتبێت. ئەمڕۆ لە دیداری مەنامە لە بەحرەین ئەو پرسیارە ئاراستەی ئەنوەر گرگاش، دیپلۆماتکاری ئیماراتی کرا ، بەڵام ئەو گوتی، وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شوێنانەی کە گومان دەکرێت ئەسەدی بۆ هەڵهاتبێت، سێ وڵاتن؛ ڕووسیا و ئیمارات و ئێران. هاوکات باس لەوەش کرا کە بۆ هەنگاریا هەڵهاتبێت، بەڵام وتەبێژی حکومەتی هەنگاریا ڕەتی دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی تایم ئۆفی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ هەڵهاتووە، چونکە چەند ڕۆژێک پێشتر ژن و منداڵەکانی بۆ ڕووسیا ناردبوو، هەروەها دەگوترێت شەوی ڕابردوو هەڵاتووە و چووەتە بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا، بۆ ئەوەی لەوێوە بچێتە مۆسکۆ، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی ڕەسمی ئەم زانیاریانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. لەهەمان کاتدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد دوای ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵ هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان کردووە، سووریای جێهێشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە





