
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شای بەحرەین لە کۆشکی سافریە لە مەنامە کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شای بەحرەین لە کۆشکی سافریە لە مەنامە کۆبوونەوە و بڕیاردرا کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەحرەین، رۆژی سێشەممە 10-12-2024. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شای بەحرەین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی، دۆخی ئارامی و پێکەوەژیانی هەرێمی کوردستانی بە ڕێبەرایەتیی ژیر و حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئامادەیی شانشینی بەحرەینی بۆ پشتیووانیکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، هاوکات سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیووانی و هاوکاریی بەحرەین نیشاندا.
بۆچی گرنگە: هەردوولا هاوڕابوون و ڕێککەوتن لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کردنەوەی کونسوڵخانەی بەحرەین لە هەرێمی کوردستان، هاوکات دەستپێکردنەوەی گەشتی ڕاستەوخۆی مەنامە-هەولێر لە ئایندەدا.
ئەمەش بزانە: دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی سووریا و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە میر ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی بەحرەین ئامادەی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






