ئاڤا نیوز
چەند هاونیشتمانییەكی خەڵكی كەركووك داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بگەیێنرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستەگ و گرفتانەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی کەرکووک بۆیان دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەو گرفت و ئاستەنگانەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی کەرکووک بۆ هاوونیشتمانییانی دروست دەکات، گرفتی هەزاران كوردی خەڵكی كەركووكە، كە دانیشتووی شاری هەولێر و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانن، گرفتەكە بۆ ئەو كەسانە زۆر قوڵترە كە كارتی زانیارییان هی شارەكانی هەرێمی كوردستانە.
لێدوانی فەرمی: سەردار عەبدوڵڵا، كوردێكی دانیشتووی شاری هەولێرە و خەڵكی شاری كەركووكە، واتە ناسنامە و ڕەگەزنامەی كەركووكە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە فەرمانگەكانی هەولێر داوای كارتی نیشتمانیان لێ دەكرێت و لە كەركووكیش كارتی نیشتمانیان بۆ دەرناهێنن، بۆیە ئاستەنگیان بۆ دروست بووە.
هاونیشتمانییەکی دیکە دەڵێت، دەمەوێت ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەكەم لە هاتووچۆی هەولێر نوێ بكەمەوە، بەڵام لەوێ پێیان گوتم كار بە نفووس ناكرێ و دەبێت كارتی نیشتمانیت هەبێ، چەند مانگێكە سەرقاڵی مامەڵەم بۆ ئەوەی كارتی نیشتمانی لە كەركووك دەربهێنم، بەڵام هەر جارێك بیانوویێكم پێدەگرن، ئێستا پارێزەرێكم بە 500 دۆلار گرتووە بۆ ئەوەی تەنیا كارتی نیشتمانیم بۆ دەربهێنێت، بەڵام هێشتا متمانەم نییە و دڵنیام ئەمەش سەرناگرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونە بنکوڵکارییەکانی ئاڤا لە كەركووك ئەگەر پارێزەرێك بە بڕێكی باشی پارە بگری، یانیش هەندێك بەرتیل بدەی بە چەند كەسێك لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئەوا كارئاسانیت بۆ دەكرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو هاووڵاتیانە داوای چارەسەر لە پارێزگاری كەركووك و بەرپرسانی دیكەی پارێزگاكە دەكەن و دەڵێن، بۆ عەرەب هیچ گرفتێك نییە، گرفتەكە تەنیا بۆ كوردانی خەڵكی كەركووكە، لە كارتی نیشتمانیی كەركووك هەر كە زانییان كارتی زانیاریت هی شارێكی هەرێمی كوردستانە، ڕێك قەتیست دەكەن و مامەڵەكەت وەها گیر دەكەن كە ئیتر بە ناچاری دەستی لێ بشۆیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






