
دیمەنی مەسرور بارزانی و لۆگۆی یەکێتیی ئافرەتان، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 11-12-2024، ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانە، بەم بۆنەیەوە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەتی ئافرەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکات.
پەیامەکەی مەسرور بازرانی: لەبارەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت.
- بە بۆنەی 72مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم، ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.
- یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دا هەبووە.
-یەکێتی ئافرەتانی کوردستان قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.
- ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی، لە پێناو داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پەیامی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی ( 72 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم .
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2024/12/11
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






