بە نێوەندگیریی ئەمریکا هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕێککەوتن
- کوردستان
- 2024-12-11

دوو شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بۆ وەستاندنی هەڕەشە و هێرشەکان بۆ سەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا هاتە سەرخەت، هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕێککەوتنیان کرد.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، هەڕەشە و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئەو ناوچانەش دەستی پێکرد کە لە ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە) دابوون، بەڵام بە نێوەندگیریی ئەمریکا هێرشەکان وەسان و هەردوولا ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 27ـی مانگی ڕابردوو کاتێک هێزەکانی تەحریرولشام هێرشی بۆ سەر سوپای سووریا دەستپێکرد، گرووپە چەکدارەکانی بەناو سوپای نیشتمانی کە لە عەفرین باڵادەستن بە پشتیوانی تورکیا هێرشیان بۆ سەر منبج دەستپێکرد، بەڵام شەرڤانانی هەسەدە بەرگرییان لە شارەکە کرد.
بابەتە ستراتیژییەکە: داوی پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن هەسەدە و هێزەکانی بەناو سوپای نیشتمانی سووریا، ئەمریکا سەر خەت و بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە بۆ سەر کورد، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتۆگۆی کرد. دواجار هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە ڕێککەوتن.
بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان دوو مەرج هاتنە ئاراوە:
یەکەم: هەسەدە لە منبج و بەشێک لە ناوچەکانی دێرەزوور و ڕەقە بکشێنەوە تاوەکو دەگەڕێنەوە سەر ڕووباری فورات.
دووەمیش: بەم کشانەوەیە دەبێت گرووپە چەکدارەکان واز لە ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بێنن بە درێژایی ڕووباری فورات.
پەیامی فەرمی: مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیامێکدا دەڵێت، لەو شوێنانە بە نێوەندگیری ئەمریکا دەکشێینەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕ بێت و قۆناغێکی نوێی سیاسی دەستپێبکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هەرچەندە ڕێککەوتن لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کراوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام چاوی گرووپە چەکدارەکان لە شاری کۆبانێیە، کە ئەم شارە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و هەسەدەی تێدایە کە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر ئەو شارە، هەسەدە سەدان قوربانی لەپێناو دا، تەنانەت لە هەرێمی کوردستانەوە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی کۆبانێ سنووری وڵاتانی بڕی و گەیشتە ئەو شارە.
سەبارەت بە عەفرینیش:
ئەم شارە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە لە ساڵی 2018 کۆنترڵکراوە، هەرچەندە شارێکی کوردییە، بەڵام بۆ ئەم دۆخەی ئێستا و بەپێی نەخشە نوێیەکان لەوە ناچێت بگەڕێتەوە دەست کورد و داواکاری ئێستای گفتۆگۆکانیش نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت





