زەوییەكانی قەرەبووی گردجووتیاری هەولێر پڕۆژەی خزمەتگوزارییان بۆ دەچێت
- کوردستان
- 12 کانوونی یەکەم

زەوییەكانی قەرەبووی گردجووتیار
ئاڤا نیوز
بە گوژمەی ملیارێک و 753 ملیۆن دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو زەوییانە جێبەجێ دەكرێت كە وەک قەرەبوو بە خاوەن زەوییەكانی گردجووتیاری هەولێر دراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زەوییەكانی قەرەبووی گردجووتیار دەكەونە نزیک گوندی پیڕەش و ناونراوە ناوچەی پەرەپێدان، بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ملیارێک و 753 ملیۆن دینار، پڕۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی عەمباری ئاو و کاری میکانیكی و کارەبی ژووری پەمپەکانی لێ جێبەجێ دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانی سێ لە نزیکەوە گوێیان لە داخوازی و داواکارییەکانی خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گردجووتیار گرتووە و بەڵێنیان داوە کە هەرچی زووە داخوازیەکانیان لە پاکێچی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکەدا جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕێپێدانی دروستكردنی خانووی بە خاوەنی زەوییەكانی قەرەبووی گردجووتیاری هەولێر دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت