ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان: ئاسایشی سنوور لەوپەڕی پارێزراوی دایە
- عێراق
- 2024-12-12

هێزەکانی عێراق لە سنووری نێوان عێراق و سووریا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئاسایشی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا لەوپەڕی پارێزراوی دایە و هەماهەنگیش لەگەڵ لایەنی سەربازیی ئەو وڵاتەدا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای ڕووداوەکانی سووریا، بزوتنەوەی نوجەبا کە گرووپێکی چەکداری عێراقییە، هۆشداریدا لەوەی بەسەرۆکایەتی بەریتانیا ژوورێک بۆ "تێکدانی عێراق" لە بەغدا دروستکراوە و داوای لە حکومەت کرد هاوشێوەی سنورەکان، ئاگای لە دۆخی ناوخۆش بێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی ئەلساعید، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەڵوێستی حکومەت لەئاستی پێویست دایە و نایەوێت لە کاروباری ناوخۆی وڵاتاندا دەستوەردان بکات، بەڵام بۆ پاراستنی سنوورەکانی هێزی زۆری بەدرێژایی 600 کیلۆمەتر لەگەڵ سووریا بڵاوەپێکردووە، ئەوانیش وەک لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پشتیوانی ڕێکارەکانی حکومەتن.
وتیشی، "داوا دەکەین هەوڵی هەواڵگریی و سەربازیی زیاتر لەم قۆناغەدا بخرێنەکار بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و ژیانی هاووڵاتییان، پێویستە بڕیاری ئاشتی و جەنگ تەنیا لەدەستی حکومەتدا بێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






