
كۆبوونەوەی نێوان جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا لە دروستكردنی هێزێكی مۆدێرن و تۆكمە، هاوكاری پێشمەرگەی كوردستان دەكات.
وێنە گەورەكە: جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێكی باڵای سوپای ئەڵمانیا كرد.
بابەتە ستراتیژییەکە: لە كۆبوونەوەی نێوان لیوا ڕوكن ڕێبوار عەلی كەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی یاوەری، باس لە ئۆپەراسیۆنەکان و چۆنیيەتی مەشقەکانی ئەفسەران كرا، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەشقەکانی هێزی پێشمەرگەدا. هاوکات چۆنيەتی پەرەپێدانی پلان و هەنگاوەکانی ڕاهێنان بۆ ساڵی نوێی 2025 تاوتوێ كرا.
بۆچی گرنگە: ئەڵمانیا كە هاوبەشێكی سەرەكی هەرێمی كوردستانە بەتایبەتی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، مەبەستیەتی ئاستی زانستی و لێهاتوویی ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرزبكاتەوە و لەنێو ڕیزەكانی پێشمەرگە، هێزێكی مۆدێرن دروست بكات.
لێدوانی فەرمی: لیوا ڕوكن ڕێبوار عەلی كەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، سوپاسی هاوكارییە بەردەوامەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد و داوای لە شاندە ئەڵمانیاكە كرد هاوكارییەكانیان لە داهاتووش بەردەوام بێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەكەی بۆ دروستكردنی هێزێكی مۆدێرن و تۆكمە دووپات كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






