خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 2024-12-12
سەنتەری شاری ڕەقە
ئاڤا نیوز
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری ڕەقە لە ڕۆژئاوای کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، لەناو خۆپیشاندەرانی شاری ڕەقە چەند کەسێک بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری دا ئاڵای نوێی سووریا لەسەر هەموو فەرمانگە و دامەزراوەکان هەڵبکات، خەڵکی ڕەقە بۆ خۆشی دەربڕین و پێشوازیکردن لەو بڕیارە گردبوونەوە، بەڵام لەناو گردبوونەوەکەدا چەند کەسێک بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەیان کردووە کە بەهۆیەوە چەند کارمەندێکی ئاسایش و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بریندار دەبن.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بە تایبەت لە بەنداوی تشرین کە دەکەوێتە سەر ڕووباری فورات و منبج و ڕەقە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایشی ناوخۆیی خۆسەر، چەند کەسێک لەناو خۆپیشاندەران بە نیازی دروستکردنی ئاژاوە بوون و تەقەی هەڕەمەکییان کردووە، لە ئەنجامدا چەند کارمەندێکی ئاسایش و چەند هاووڵاتییەکی شاری ڕەقە بریندار بوون.
هاوکات، بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە هەسەدە، بەهۆی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ، 43 کەس لەناو هاووڵاتییانی شارەکە بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: ئەمشەو، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ چەند ڤیدیۆیەکی شاری ڕەقەیان بڵاوکردووەتەوە کە هێزێکی زۆری ئاسایش بەناو شارەکە دەسوڕێنەوە و قەدەغەی هاتوچۆیان لە شارەکە ڕاگەیاندووە.
باکگراوند: ساڵی 2014 ئەو کاتەی ڕێکخراوی داعش هیرشی کرد سووریا و عێراق، شاری ڕەقەی داگیرکرد، بەڵام دواتر هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" شارەکەیان لەژێر دەستی داعش دەرهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






