
یەکخستنی سیستمی تۆمارکردنی سەرپێچی لە تەواوی عێراق، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، ئێستا ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم شارەكانی دیكەی عێراق خراونەتە نێو سیستمی هاوبەش و هەرجۆرە سەرپێچیێكی ئەو ئۆتۆمبێلانە، لە هەموو ناوچەكانی عێراق تۆمار دەكرێت.
وێنە گەورەكە: هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان و عێراق سەرقاڵی یەكخستنی سیستمی هاتووچۆن بۆ تۆماركردنی ساڵانە ئۆتۆمبێل و سەرپێچییەكان و پەیڕەوكردنی سیستمی یەكگرتووی تابلۆی ئۆتۆمبێل، چەندین هەنگاوی كردەیی نراوە.
لێدوانی فەرمی: عەقیدی مافپەروەر حەیدەر وائیلی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق، بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانە كە ژمارەی تابلۆكانیان هی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆكە، پێشتر لەنێو سیستمی ئەلیكترۆنی هاتووچۆی پارێزگاكانی دیكەی عێراق نەبوون، لەمەودوا هەموو جۆرە سەرپێچییەك تۆماردەكرێت، هاوشێوەی ژمارەی تابلۆی پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سیستمی پاكانە وەك سیستمێكی هاوبەشی نێوان هاتووچۆی هەرێمی كوردستان و عێراق پەیڕەو دەكرا، بەجۆرێك كە هیچ جۆرە مامەڵەیێكی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە دامودەزگاكان ڕایی نەدەكرا تا پاكانە بۆ ئۆتۆمبێلەكە نەكرابووایە، بە پەیڕەوكردنی سیستمی نوێی هاوبەش هەموو عێراق بە دیجیتاڵی دەكرێت و مامەڵەی تابلۆی ئۆتۆمبێل هاوتا دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئۆڵۆمپیاد داوای ئاگربەستی جیهانیی دەکات
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: نامەوێ شەڕ لەگەڵ ئێران بکەم
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە






