ئاڤا نیوز
کوردێکی باشووری کوردستان بۆ دووەمین جار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە باڵیۆزی ئاشتی هەڵبژێردرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1-12-2024، ناوەندی ئاشتی جیهانی لە قاهیرەی پایتەختی میسر، بە بەشداری 500 ئەندامی وڵاتانی عەرەبی کۆنگرەی ئاشتی جیهانی ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا کوردێک لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە باڵیۆزی ئاشتی هەڵبژێردرا.
لێدوانی فەرمی: عادل مەلا ساڵح، باڵیۆزی ئاشتی جیهانی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەنێو 500 ئەندامی هەر 22 وڵاتە عەرەبییەکە بە باڵیۆزی ئاشتی جیهانی هەڵبژێردرام، ئەمە جێی خۆشحاڵییە بۆ من و دەستکەوتێکە بۆ هەموو کورد لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان.
باڵیۆزی ئاشتی جیهانی، گوتیشی: لە کۆنگرەکەدا وتارێکم لەسەر جینۆسایدی کورد و ئەنفال و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان، لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق پێشکەش کرد و نەهامەتییەکانی کوردم بۆ باسکردن.
زانیاریی زیاتر: ساڵی 2017، بۆ یەکەمین جار عادل مەلا ساڵح بە باڵیۆزی ئاشتی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا، بۆ ساڵی 2025 جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عادل مەلا ساڵح لە ساڵی 1978 لە گوندێکی سەر بە قەزای کەلار لەدایکبووە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، هەروەها خاوەنی ڕێکخراوی خزمەتی جەماوەرە کە لە بواری مرۆیی و ئاشتی کار دەکات.
ئەمەش بزانە: کۆنگرەی ئاشتی جیهانیی، کۆنگرەیەکی ساڵانەیە و لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






