
لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی نێوانیان، ئێستا پارتی و یەکێتی چاوەڕوانی یەکن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆببنەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکەن. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیش دەڵێت، " چاوەڕوانی وەڵامی یەکێتین".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 30-11-2024، شاندی دانووستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی دا بەڕێوەچوو و ئامادەیی خۆشیان بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی نێوانیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ کۆبوونەوە و دانوستاندن چاوەڕێی وەڵامی یەکێتین، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە بنەمای پێکهێنانی حکومەت ئەنجامی هەڵبژاردن بێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبارەی دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاڤای گوت: یەکێتی ئامادەیە بۆ دانیشتن، ئێستا تۆپەکە لە ساحەی پارتییە و بۆ دانیشتن چاوەڕوانی ئەوانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






