پۆندێكی دیكە لە هەولێر بە گوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار دروست دەكرێت
- کوردستان
- 2024-12-13

دیمەنی پۆندێک و قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
زانكۆی نێودەوڵەتیی بەریتانی، پۆندێك بە گوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار دروست دەكات و دەبێتە یەكێك لە پۆندە سەرنجڕاكێشەكانی هەرێمی كوردستان.
بۆچی گرنگە: دروستكردنی پۆند لە هەر ناوچەیەك چەند سوود و گرنگییەكی هەیە، دەبێتە هۆی زیادكردنی ئاوی ژێرزەویی و ئاوی گلدراوە بۆ مەبەستی ئاودێریی و لە پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بەكاردێت، هاوكات مەترسییەكانی لافاو لەسەر ناوچەكە كەمدەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی ناوچەكە دەبێتە شوێنێكی گەشتیاریی سەرنجڕاكێش و سوودیشی بۆ ژینگە دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پۆندەکە لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا بەردی بناغەی دانرا، جۆرەكەی خاکییە و لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی دیراسەت و دیزاین کراوە و لەسەر ئەستۆی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی لە هەولێر بە گوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار دروست دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەرزیی پۆندەکە 17 مەترە و درێژی پۆندەکە 520 مەتر و توانای گلدانەوەی 800 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






