ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەری گرێبەست دەدات
- کوردستان
- 2024-12-13

دیمەنی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی سەدان فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات.
بڵاوكراوەی فەرمی: لە نووسراوێكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كە لە ڕۆژی 9-12-2024 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر گۆڕینی ناونیشانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەكانیان دراوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو كە مووچەكانیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ نووسراوەكەدا ناوی سەدان فەرمانبەری گرێبەستی وەزارەتی شارەوانی هاوپێچ كراوە كە بەسەر دیوانی وەزارەت و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دابەش بوونە و بڕیارەكە دەیانگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بەمشێوەیە:
- بێ بڕوانامە 250 هەزار دینار.
- بڕوانامەی سەرەتایی 275 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ناوەندی 300 هەزار دینار.
- بڕوانامەی ئامادەیی 350 هەزار دینار.
- دبیلۆم 400 هەزار دینار.
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار.
زانیاریی زیاتر: مووچەی بێ بڕوانامەكان و شۆفێر و باخەوان و پاسەوان و سەرجەم جۆرەكانی دیکە بەمشێوەیە:
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك 450 هەزار دینار
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی گەورە 500 هەزار دینار
- شۆفێری ئۆتۆمبێلی قورس 650 هەزار دینار
- ئیشپێكەری مۆلیدە - ئیشپێكەری مزەخە 350 هەزار دینار
- ئیشپێكەری كارگە 500 هەزار دینار
- پاككەرەوەی شارەوانی 450 هەزار دینار
- باخەوان 400 هەزار دینار
كارەباچی 350 هەزار دینار
- پاسەوان 350 هەزار دینار
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






