
عەلوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ وەرزی پاییز و سەرەتای زستان، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی سەوزە و میوە قەدەغە دەکات.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ یان بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان بەپێی تایبەتمەندی کشتوکاڵی ناوچەکەیان قەدەغەی هاوردە دەخەنە سەر چەند بەرهەمێک.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی وت، لە پارێزگای هەولێر بەرهەمی پاییزە پێگەیشتووە و لە سەرەتای پێگەیشتنی بەرهەمی زستانەین، بۆیە قەدەغە کراوە هەریەکە لە بەرهەمەکانی وەک پەتاتە، چەوەندەر، قەڕنابیت، کەلەرم و شێلم هاوردە بکرێت. ئەمەش لە پێناو ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر دەشڵێت، ئێمە گرفتمان لەگەڵ دەروازە و بازگەکانی ناوخۆی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە، لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان ئەو بەرهەمانە ناهێنرێن، بەڵام ئەوان زۆرجار پابەند نابن و گرفت بۆ بازاڕی کوردستانیش دروست دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






